Business

دەست بکە بە بازرگانی ئۆنڵاین

Beginner
11 Lessons
Kurdish Sorani
00:55:31
Last Update 7/10/2023
15,000 IQD

24,000 IQD

Please tell us why you want to report this course

ئەگەر جارێک بیرت لەوە کردبێتەوە کە بۆچی تا ئێستا بەردەوامی لەو کارەی کە ماندوو و بێزارت دەکات، یاخود چۆنە تا ئێستا بەدوای حەز و ئارەزووەکانت نەکەوتوویت، ئەوا دەستپێکردنی بازرگانی ئۆنڵاین یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکان بۆ تۆ کە ئەمڕۆ بیکەی.

بە درێژایی مێژوو، هیچ کاتێک لەمڕۆ ئاسانتر نەبوو بۆ ئەوەی کاری خۆت دەستپێبکەی. بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بازرگانی ئۆنڵاین بکەن، دەکرێ زۆر بە ئاسانی و بەکەمترین تێچوو دەستپێبکەن. زۆر کەس دەستیان بە کاری ئۆنڵاینی خۆیان کردووە بە کەمتر لە ٢٠٠ دۆلار.

دەستکردن بە بازرگانی ئۆنڵاین سوودی زۆری هەیە. بەشێکیان بریتین لە:
١. دەستپێکردنی بازرگانی ئۆنڵاین دەکرێ زۆر هەرزان بێت
٢. لە هەر کات و شوێنێک دەتوانی کاری خۆت بکەی
٣. داهاتێکی زۆر دابین دەکات
٤. کارەکە ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژدا بەردەوامە

لەم کۆرسەدا باس لەوە دەکەین کە بازرگانی ئۆنڵاین چیە و چیت پێویستە تاکو دەستپێبکەی. هەروەها چەند بیرۆکەی بازرگانی ئۆنڵاینمان بۆ ئامادەکردوون کە دەکرێ لە کوردستان سەرکەوتوو بن و دەرفەتی بەرەوە پێشچوونیان هەیە. 

ئەم خولە لە سەرەتاوە دەستپێدەکات. هیچ مەرجێکی پێشوەختە نیە بۆ بەشداریکردن لەم کۆرسە.

هەرکەسێک ئارەزووی هەبێت کاری ئۆنڵاین بکات

Skills you will gain

  • بازرگانی ئۆنڵاین

Mohammad Rashid

2

Courses

Hours of Training

More Courses by (Mohammad Rashid)