Language

زمانی ئنگلیزی: توانای ئاخاوتنت بنیات بنێ

Intermediate
20 Lessons
Kurdish Sorani
03:51:18
Last Update 7/10/2023
24,000 IQD

Please tell us why you want to report this course

زمانی ئنگلیزی گرنگییەکی زۆری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا. لە ناو کۆمپانیا جیهانییەکاندا کۆبوونەوەکان بە زمانی ئنگلیزی بەڕێوەدەچن، زانکۆکان بە ئنگلیزی وانە دەڵێنەوە، گەشتیاران، لە سەرانسەری جیهاندا، زمانی ئنگلیزی بەکاردێنن وەک زمانێکی هاوبەش. 
زۆر گرنگە تۆش هەر ئەمڕۆ دەستبکەی بە فێربوونی زمانی ئنگلیزی تاکو چەندین هەل بۆخۆت بقۆزیەوە لە جیهانی کار یان فێربوون، یانیش بۆ خۆشی و ناسینی کەسی نوێ.

هێشتا دڵنیا نیت لەوەی بۆچی گرنگە فێری زمانی ئنگلیزی ببیت؟ بەردەوام بە لە خوێندنەوە:

  1. ئنگلیزی زمانێکی جیهانییە. لە ناو هەر ٥ کەسێک لە جیهاندا، یەکیان دەتوانێت بە ئنگلیزی قسە بکات یاخود تێبگات.
  2. فێربوونی زمانی ئنگلیزی هەلی ئەوەت بۆ زیاد دەکات کە کارێکی باش بەدەست بێنی. لەبەر ئەوەی ئنگلیزی زمانی زانست و تەکەنەلۆجی و دیبلۆماسی و گەشتیارییە.
  3. ئنگلیزی زمانی ئینتەرنێتە. زیاتر لە ٥٠% بابەتەکانی ئینتەرنێت بە زمانی ئنگلیزین. فێربوونی ئنگلیزی یارمەتیت دەدات زیاتر سوود لە ئینتەرنێت و تەکنەلۆجیا وەربگری و سەرچاوەی زیاتر دەخاتە بەردەست بۆ فێربوون و پێشکەوتن.
  4. جگە لەمانەش، ئنگلیزی زمانی فەرمی ٥٣ وڵاتە. کاتێک ئنگلیزی دەزانی، دەتوانی کەسی نوێ بناسی و ئاشنای کەلتوری جیاواز بی. یاخود لە ڕێگەی فلیم و موزیک و کتێبەوە زانیاری زۆرتر وەربگری دەربارەی هەر شتێک کە دەتەوێت.

کەواتە بەشداری بکە لەم کۆرسەی زمانی ئنگلیزی و توانای ئاخاوتنت بنیاد بنێ.

ئەم خولە لە سەرەتاوە دەستپێدەکات. هیچ مەرجێکی پێشوەختە نیە بۆ بەشداریکردن لەم کۆرسە.

هەرکەسێک ئارەزووی فێربوونی زمانی ئنگلیزی بکات

Skills you will gain

  • قسەکردن
  • گوێگرتن

Muhammed Sulaiman

1

Courses

Hours of Training

More Courses by (Muhammed Sulaiman)