Engineering

فێرکاری شێوازەکانی چاککردنەوە (Maintenance Methods)

All Levels
27 Lessons
Kurdish Sorani
02:18:07
Last Update 7/10/2023
24,000 IQD

Please tell us why you want to report this course

پشکنین و چاکردنەوە لە پیشەسازیدا بریتیە لە کۆمەلێک ئیشی تکنیکالی و بەڕێوەبردن بە مەبەستی کۆنترۆلی ئامێرەکان لە ئەنجامدانی ئەرکەکەیان وەیان گەراندنەوەی ئامێرەکان بۆ ئاستی گونجاوی ئیش کردن لە کاتێک کێشەیەک رووبدات.

له پێشەسازی ئەو سەردەمە تێچووی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی چاکردنەوەی ئامێرەکان یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی هەر کارگەیەکە تا ئەو راده یه کە بە پێی ئاماری سەرچاوەکانی پیشەسازی، ئەو تێچوویە، ١٥٪ تا ٦٥٪ ی تێچووی گشتی بەرهەم هێنانە، لە کارگەیەک کە بە هۆی ده چاو گرتنی  هێندێک سیاسەتی نوێ بۆ چاکردنەوەی ئامێرەکان، تێچوو کەم بۆتەوە و هەروەها نرخی بەرهەم هێنان، تەمەنی بەکەلکی ئامێرەکان و کوالێتی بەرهەمەکانیش بەرز دەبێتەوە.

جگە لەوانەش ئیش کردنی گونجاوی ئامێرەکان و دەستکەوتی زیاتر بۆ کارگە ، کاریگەری لەسەر تەندرووستی کارمەندەکان دەبێت. هەر لەبەر ئەوەش کارناسان لەسەر ئەو باوەرن کە باشترین رێگا کە کەمترین تێچووی بۆ زیاد کردنی توانایی کارمەندان و ئامێرەکان هەبێت بریتیە لە بەکار هێنانی شێوە جۆراوجۆرەکانی چاکردنەوە یان Maintenance.

بە پێی ئەوەی کە فێرکردنی کارمەندان و پەروەراندنی کارناسی توانا یەکێک لە گرینگترین رێگاکانی ئەنجامی درووستی ئیشەکان و پێش گرتن لە راوەستان وەیان تێچووی پێش بینی نەکراوی ئامێرەکان لە پرۆسەی بەرهەم هێنانە ، لەو زەنجیرە هەلقەی فێرکاری دا بابەتی پشکنین و چاکردنەوەی ئامێرەکان بە مەبەستی بەرزکردنی ئاستی زانیاری ئەندازیاران باس دەکرێت. لەو زنجیرە هەلقەیەدا جۆرەکانی چاکردنەوە و شێوەکانی پشکنین و تاوتوکردنی ئامێرەکان شارەزا دەبن. خوێندنەوەی ئەو بابەتانە بۆ گشت پیرسینیلی بەشی چاکردنەوە و بەشی تکنیکال  و operation پێشنیار دەکرێت.

هەر ئەندازیارێک له کارخانه، کارگە، وێستگه، پاڵاوتگه و پیترۆلیۆم ده بیت له گه ل ستراتیجی و شێوەکانی چاککردنەوه ئاشنا بیت. تەنانەت بۆ بەڕێوەبردن و پلان داڕشتن بو ئه نجامی کارەکانیش پێویسته شارەزای ئەو بابەتانه بن.
شیوەکانی چاککردنەوه بریتین له:

preventive maintenance
corrective maintenance
break down
run to failure
emergency maintenance
predictive maintenance
proactive maintenance
time based maintenance
condition based maintenance
computerized maintenance management system

وە تاقیکردنەوە و پشکنین دەتوانێت بەم شێوازانه بێت:

vibration test
oil sampling
acoustic test
thermography
performance test

کۆمپیوتەرێک لەگەل هێڵی ئینتەرنێت.

بۆ تەواوی ئەندازیاران و بەڕێوەبەران لەپیشەسازی پێویسته تا رادەیەک شارەزای شێوەکانی چاکردنەوەی دەستگاکان و ئامێرەکان بن.

Skills you will gain

  • شێوازەکانی چاککردنەوە

Salahadin Namnik

4

Courses

Hours of Training