دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئێمە باوەڕمان وایە کە پەروەردە کلیلی کردنەوەی توانای مرۆڤ و دروست کردنی داهاتوویەکی باشترە بۆ هەمووان. بە پەرۆشین بۆ دروستکردنی پەروەردەیەکی کوالێتی کە بۆ هەمووان بەردەست بێت، بێ گوێدانە بارودۆخ و باکگراوندەکانییان. لەبەر ئەوە ئێمە کۆمەڵگایەکی فێربوونی ئۆنلاینمان دروستکردووە کە پابەندە بە دروستکردنی ژینگەیەکی باشتر بۆ فێربوون و ئیلهامبەخشین بە گەنجان بۆ فێربوون و داهێنان.

ئەرکی ئێمە لە فێرکادێمی، بە تواناکردنی فێرخوازانە لە هەموو باکگراوەندێکەوە، بۆ گەیشتن بە تەواوی تواناکانیان لە ڕێگەی پەروەردەیەکی کوالێتی بەرز و بەردەست وە  بنیاتنانی کۆمەڵگایەک لە فێرخوازانی هەمیشەیی کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی داهاتوویان هەیە. ئێمە باوەڕمان وایە هەر کەسێک کە زانیاری یان شارەزایی هەبێت دەبێت دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێندرێت کە ببێت بە فێرکار و کەسانی تریش فێربکات لەڕێگەی خولی ئۆنڵاینەوە. هەروەها فێرخوازان دەبێت بتوانن مەودایەکی فراوان لە بابەتەکان بدۆزنەوە و لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک و بە خێرایی خۆیان دەست بە فێربوون بکەن.

فێرکادێمی زیاترە لە تەنها پلاتفۆرمێک بۆ خولی ئۆنلاین. کۆمەڵگایەکە، پێک دێت لە پەروەردەکاران و فێرخوازان و پڕۆفێشناڵان. هەموومان پێکەوە کار دەکەین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی باشتری فێربوون و بیناکردنی داهاتوو لە ڕێگەی پەروەردەوە. ئێمە باوەڕمان وایە کە پەروەردە بەدواداچوونێکی هەمیشەییە و پێویستە بۆ هەموو کەسێک بەردەست بێت، بێ گوێدانە تەمەن، شوێن، یان بارودۆخی دارایی.