پەیڕەوی تایبەتی

فێرکادێمی گرنگی بە پاراستنی داتا و زانیارییە تایبەتەکانت دەدات. ئەم پەیڕەوی تایبەتییە دەریدەخات ئێمە چۆن زانیارییە تایبەتەکانت کۆدەکەینەوە و بەکاریاندەهێنین و دەیانخەینەڕوو کاتێک ماڵپەڕەکەمان بەکاردەهێنی.

  1. کاتێک هەژمارێک دروستدەکەی لەسەر فێرکادێمی، ئێمە ناو و ئیمەیل و چەند زانیارییەکی تر کۆدەکەینەوە کە خۆت پێشکەشیان دەکەی. هەروەها ئێمە زانیاری تۆ دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان کۆدەکەینەوە، وەک بەشداریکردن لە خولەکان و ڕێژەی تەواکردنی ئەو خولانە.
  2. ئێمە زانیارییە تایبەتەکانی تۆ بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی دەستت بگات بە ماڵپەڕ و خولەکانمان. هەروەها ڕەنگە ئێمە زانیارییەکانی تۆ بەکاربهێنین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تۆ سەبارەت بە هەژمارەکەت، نوێکارییەکانی ماڵپەڕەکەمان و پەیامی مارکێتینگ. لەوانەیە ئێمە داتای کۆکراوە و بێناو بۆ مەبەستی شیکاری و لێکۆڵینەوە بەکاربهێنین.
  3. ئێمە تەکنەلۆجی کوکیز بەکاردەهێنین بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان و هەروەها بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ئۆنڵاینی باشتر و تایبەتت پێشکەش بکەین. کووکی بریتین لە فایلە بچووکەکانی داتا کە لە ئامێرەکەتدا هەڵدەگیرێن و ڕێگەمان پێدەدەن تۆ بناسینەوە کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان.
  4. ئێمە ڕێوشوێنی گونجاو دەگرینەبەر بۆ پاراستنی زانیارییە تایبەتەکانی تۆ لە دەستڕاگەیشتن، بەکارهێنان، یان ئاشکراکردنی بێ مۆڵەت. تۆ مافی دەستگەیشتن و نوێکردنەوەی زانیارییە تایبەتەکانت هەیە. هەروەها دەتوانیت بە چوونە ناو ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەت لە ماڵپەڕەکەماندا هەژمارەکەت بسڕیتەوە.
  5. ڕەنگە جارجارە ئەم پەیڕەوی تایبەتی نوێ بکەینەوە. ئێمە لە هەر گۆڕانکارییەک ئاگادارتان دەکەینەوە بە بڵاوکردنەوەی پەیڕەوی تایبەتی نوێکراوە لە ماڵپەڕەکەماندا.

ئەگەر هەر پرسیارێک یان نیگەرانییەکت هەیە سەبارەت بە پەیڕەوی تایبەتی ، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.