Personal Development

هێزی زمانی جەستە لە شوێنی کاردا

All Levels
10 Lessons
Kurdish Sorani
00:51:48
Last Update 7/26/2023
49,000 IQD

99,000 IQD

Please tell us why you want to report this course

زمانی جەستەمان لەو شوێنەی کە کاری تێدا دەکەین ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێ لە پێوەندییەکانمادا. زمانی جەستە زۆربەی کات بە دەنگی بەرز دەدەوێت، هەندێک جاریش بەبێ ئاگایی خۆمان، تەنانەت بێ ئەوەی درکی پێ بکەین، گوزارە دەکات. هەر بۆیە دەگوترێت کە جەستە بە دەنگی بەرز دەدوێت، ئێمە بە زمانی جەستە باشتر و ڕەوانتر دەدوێین. ئەم ڕاستییە لە شوێنێکی کاردا ڕوونتر دەردەکەوێت.

ئەم خولە جەخت لە سەر گرنگیی زمانی جەستە لە شوێنی کاردا دەکات، پێوندی نێوان هەست و هەستەوەرەکان و زمانی جەستەمان لە ئۆفیس و دەزگا و شوێنی کاردا دەردەخات. واتە چۆن هەست و بیرکردنەوەمان لە ڕێگەی زمانی جەستەی ئەرێنی یان نەرێنی کار دەکاتە سەر پێوەندییەکان و ئاکام و دەرئەنجامی کارکردنمان.

چۆن بتوانین ئاماژەکانی زمانی جەستەمان بگونجێنین لەگەڵ پەیام و مەبەستەکانمان، بۆ ئەوەی پردی پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتر لە شوێنی کاردا بەهێزتر بکەین و بە شێوەیەکی دروست لە یەکتر تێبگەین؟ ئەو کۆد و ئاماژانە چین کە بەرانبەر کەسانی دیکە دەریان دەبڕین؟ ئەی چۆن کاردانەوەکانی خۆت بەرانبەر بە زمانی جەستەی هاوپیشە و هاوکارەکانت بە شێوەیەکی گونجاو و دروست دەردەبڕیت؟ چەند پێویستە زمانی جەستەت بە شێوەیەکی دروست و هاوئاهەنگ بەکار بەریت، بە ئەندازیەک کە زمانی جەستە و ئاخاوتن و قسەکردنت هاوئاهەنگ بن،  هەمان شت بڵێن و هەمان مەبەست بگەێنن، تاکوو وەک کەسێکی پڕمتمانە و باوەڕپێکراو و ڕاستگۆ ڕەفتارت لەگەڵدا بکرێت.

خولی زمانی جەستە لە شوێنی کاردا ئەم تەوەرانە دەگرێتە خۆ:

  • پیادەکردنی جەستەی کارا و داینامیک، خۆپاراستن لەجەستەی سست و خامۆش
  • کاریگەرێتیی زمانی جەستە لە دیداری یەکەم و لەچاوپێکەوتندا
  • کاریگەرێتیی زمانی جەستە لە هەڵسۆکەوتی ڕۆژانەدا
  • زمانی جەستەی کارا و داینامیک (ئاکار و ڕەفتار و ڕێکار) دا
  • ڕێزگرتن لە پانتایی( زونی) کەسێتی لە شوێنی کاردا
  • هێزی لە بن نەهاتووی کۆنتاکی چاو لە پێوەندییەکانمدا

:مەبەست و ئامانجی ئەم خولە

  •  بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست و کارا لەگەڵ هاوکار و هاوپشەکانتدا ڕەفتار بکەیت
  • بۆ ئەوەی زمانی جەستەت دوور لە چەواشەکاری و بەدحاڵیبوون بنوێنیت
  • بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوکار و تیم و گروپەکەت، زمانی جەستەی ئەرێنی و کراوە پیادە بکەیت، کە هەمیشە مایەی لێکترحاڵیبوون و ڕێزلەیەکترگرتن ومتمانە بەخۆ بوونە، هەروەها نیشانەی هاریکاری و یەکتر قبووڵکردنیشە
  • بۆ ئەوەی وەک سەرکردە، بەڕێوەبەر، بەرپرس،  ببیت بە خاوەنی جەستەیەکی داینامیکی پڕ لە وزەی کاریزمایی لەو شوێنەی کە کاری تێدا دەکەیت

بە کورتی: لە ڕیگای زمانی جەستە گونجاوەوە دەتوانین هەموو تایبەتمەندێتییە جوانەکانمان پێشان بدەین.

هیچ داواکارییەکی پێشوەختە نیە بۆ بەشداریکردن لەم خولە

ئەم خولە ڕووی دەم دەکاتە هەموو ئەو کەسانەی، کە لە بوارە جیاجیاکانی ژیاندا کار دەکەن، وەک:

پەروەدە و خوێندن: قوتابیان و مامۆستایان
سیاسەت و ڕاگەیاندن
بازرگانی: کڕین وفرۆشتن
بەڕێوەبەرایەتی و سەرکردایەتی
کاری رێکخراویی و هەرەوەزی

Skills you will gain

  • زمانی جەستە

Fadil Jaf

3

Courses

Hours of Training

Course Content

Related Courses

49,000 IQD

99,000 IQD

Orginal

49,000 IQD

99,000 IQD

Orginal

More Courses by (Fadil Jaf)

49,000 IQD

99,000 IQD

Orginal

49,000 IQD

99,000 IQD

Orginal